به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سەعید خەتیب زادە لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران ، لە بارەی چۆنیەتی کاردانەوە بە سەندنەوەی مافی میواندارەتی ئێران لە یاریە بەراییەکانی جامی جیھانیی بەشداری کرد .
خەتیب زادە لەم کۆبوونەوەدا گوتی : ئەم بڕیارە بە وەرزشی نازانین و زیاتر بڕیارێکی سیاسیە ، کاتێک کە فێدراسیۆن و وەزارەتی وەرزش ئێمەیان ئاگادار کرد بە پێی ئەو پرسانەی کە ھاتنە ئاراوە دیپلۆماسیەکی وەرزشیمان دەستپێکرد .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : ھەموو ھەوڵ و پتانسێلە پێویستەکان دەکار دێنین تا لەم رێگایەدا بە باشترین ئەنجام بگەین .
342/